Channel8 · 28 Nov 2026
لە پیرۆ و ئیکوادۆر؛ دیاردەی ئێلنینۆ کارەساتی مرۆیی و ماڵی لێکەوتەوە
لە دوێنیوە دیارەی ئێلنینۆ ڕووی لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین کردووە، بەتایبەت لە پیرۆ و ئیکوادۆر زریان و لافاو زیانی گیانی و ماڵییان بە هاوڵاتییان گەیاندووە، لە ئیکوادۆر 34 کەس گیانیان لەدەستداوە و 120 هەزار کەسیش زیانیان بەرکەوتووە، لە پیرۆش دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە و، زیاتر لە دوو هەزار ماڵ ژێرئاو کەوتوون و هۆشداری بە 2.5 ملیۆن کەس دراوە.
⬅ Back home
Read full article ➡