شوێنەوارناسانی عێراق 200 تاتەی قوڕینیان لە شاری گرسوو دۆزییەوە
Rudaw · 26 Nov 2026

شوێنەوارناسانی عێراق 200 تاتەی قوڕینیان لە شاری گرسوو دۆزییەوە

لە چیرۆکی گلگامێشەوە تاوەکو چارەسەری پێوەدانی مار، کتێبخانەیەک کە 200 تاتەی قوڕین لەخۆدەگرێت، لەنێو باڵەخانەیەکی نزیکەی 3,800 ساڵەدا لە شاری شوێنەواریی گرسووی سۆمەری لە پارێزگای زیقاری باشووری عێراق دۆزرایەوە. سێباستیان رەی، بەڕێوەبەری تیمی هەڵکۆڵینی شوێنەواریی گرسوو لەبارەی گرنگیی دۆزینەوەکەوە گوتی: "ئەمە زۆر ناوازەیە، نەک تەنیا بۆ شوێنەواری گرسوو، بەڵکو بۆ تەواوی دیمەن و نەخشەی شوێنەواریی باشووری عێراق. بە راستی ئەمە دۆزینەوەیەکە کە لە هەر نەوەیەکدا تەنیا یەک جار روودەدات."


⬅ Back home Read full article ➡