964media · 28 Nov 2026
لە یەکەم وانەوە خوێندنگەکانی کەرکوک پشکنین بۆ قوتابیان دەکەن
964+ ئەحمەد مستەفا بەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی مەترسیی هەوکردنی پەردەی مێشک لە چەند شارێکی عێراق، پەروەردەی کەرکوک رێنمایی نوێی بۆ خوێندگاکان دەرکرد، ئەوەش بۆ پاراستنی تەندروستیی خوێندکاران و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە. بەپێی راگەیەندراوەکە، داوا لە بەڕێوەبەرانی خوێندگا کراوە لە یەکەم وانەی رۆژەوە بەدواداچوونی تەندروستیی خوێندکاران بکەن و هەر خوێندکارێک نیشانەکانی نەخۆشییەکەی تێدا دەرکەوت، دەستبەجێ مۆڵەتی نەخۆشیی پێ بدرێت و خێزانەکەی ئاگادار بکرێتەوە.
⬅ Back home
Read full article ➡