Kurdistan24 · 29 Nov 2026
لە ئەڵمانیا هاوشێوەکەی هیتلەر زیندانی کرا
دادگایەکی ئەڵمانیا سزای هەشت مانگ زیندانیکردنی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی هەزار یۆرۆی بەسەر ستیڤان ڤایکامپدا سەپاند، کە هاووڵاتییەکی هۆڵەندییە و سەر بە رەوتی نازیی نوێیە و شێوەی لە ئەدۆڵف هیتلەر، سەرکردەی نازییەکان دەچێت. دادگای سەرەتایی مونستەر لە رۆژئاوای ئەڵمانیا، ڤایکامپی بە تۆمەتی هاندانی رق و کینە بەپێی یاساکانی ئەو وڵاتە تاوانبار کرد. ئەم بڕیارە لەدوای ئەوە دێت، تەممووزی 2025 لە پەراوێزی کۆبوونەوەیەکی راستڕەوی توندڕەودا، ڤایکامپ لە چاوپێکەوتنێکدا ستایشی ئەدۆڵف هیتلەری کردبوو.
⬅ Back home
Read full article ➡