Kurdistan24 · 29 Nov 2026
شەش درۆن ئاسمانی بەریتانیایان بەزاند
ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ی تشرینی دووەمی 2026، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رۆژنامەی فینانشال تایمزی بەریتانیی راگەیاند، سەرەتای ئەم مانگە شەش درۆن بە دەوروبەری بنکەیەکی سەربازیی بەریتانیادا سووڕاونەتەوە کە هێزەکانی ئەمریکای لێ جێگیرن. 13ی تشرینی دووەم، لە بنکەی ئاسمانیی لاکنهێت لە ناوچەی سوفۆڵک لە رۆژهەڵاتی ئینگلتەرا، هۆشدارییەکی ئەمنی راگەیەندرا و داوا لە کارمەندانی ئەمریکی کرا لە شوێنەکانی خۆیان بمێننەوە. هەرچەندە ئەو رووداوە لەو کاتەدا راگەیەندرا، بەڵام وردەکارییەکی کەمی لێ ئاشکرابوو.
⬅ Back home
Read full article ➡