964media · 29 Nov 2026
لە 37 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی نۆڕماڵی 750 دیناری دابەش دەکرێت
964+ شۆڕش قادری ئەمڕۆ لە 37 بەنزینخانەی هەولێر بەنزینی 750 دیناری بە کارتی نیشتمانی و کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی دابەش دەکرێت. سەرەی شۆفێران بۆ وەرگرتنی بەنزینی پاڵپشتیکراوی حکومی بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک لە هەولێری پایتەخت و زۆربەی شوێنەکانی کوردستان هەر بەردەوامە و وەک بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 29.11.2026 لە 37 بەنزینخانەی سنووری پارێزگاکە ئەو جۆرە بەنزینە دابەش دەکرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡