جووڵەی گەشتیاریی و بازرگانی لە دەروازەی باشماخ ئاساییە
Kurdistan24 · 29 Nov 2026

جووڵەی گەشتیاریی و بازرگانی لە دەروازەی باشماخ ئاساییە

بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ، هاووڵاتیان، گەشتیاران، شۆفێران و بازرگانان ئاگاداردەکاتەوە کە دەروازەکە بەتەواوی کراوەیە و هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی تێیدا بەردەوامە. ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ی تشرینی دووەمی 2026، دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ لە راگەیەندراوێکدا روونیکردەوە، سەرجەم ئەو دەنگۆ و هەواڵانە رەتدەکەینەوە کە لە هەندێک پەیجی سێبەر لەبارەی داخستنی دەروازەکەوە بڵاوکراونەتەوە.


⬅ Back home Read full article ➡