بڵابوونەوەی پەتایەک دەرگای قوتابخانەکانی شاری پاوەی داخست
Kurdistan24 · 29 Nov 2026

بڵابوونەوەی پەتایەک دەرگای قوتابخانەکانی شاری پاوەی داخست

بە هۆی بڵاوبوونەوەی جۆرێکی ئەنفلەوەنزا لە سەرجەم قوتابخانەکان شاری پاوەی سنووری پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرایە پشوو. مەهدی فەتاحیان، بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانەکانی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ئەنفلەوەزا لە بەشێک لە قوتابخانەکانی شاری پاوە، لەپێناو سەلامەتی تەندروستی گشتی و بە تایبەت قوتابیان، بڕیاریاندا ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2026، لە سەرجەم قوتابخانەکان کراوەتە پشووی فەرمی.


⬅ Back home Read full article ➡