قاسم عەبوودی: رێگە نادەین خاک و ئاسمانی عێراق دژی ئێران بەکار بهێنرێت
Kurdistan24 · 29 Nov 2026

قاسم عەبوودی: رێگە نادەین خاک و ئاسمانی عێراق دژی ئێران بەکار بهێنرێت

قاسم عەبوودی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە تاران لەگەڵ موحسین رەزایی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کۆبووەوە. قاسم عەبوودی لەو کۆبوونەوەیەدا جەختیکردەوە، بەغدا رێگە نادات خاک و ئاسمانی عێراق بۆ هیچ جۆرە چالاکییەک دژی ئێران یان دراوسێکانی دیکەی بەکاربهێنرێت. راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاماژەی بەوەش دا، عێراق پابەندە بە جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی ئەمنیی نێوان هەردوو وڵات و ئیرادەی تەواوی بۆ جێبەجێکردنی هەموو بڕگەکانی هەیە.


⬅ Back home Read full article ➡