بەهای دۆلار لە ئێران گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی
Kurdistan24 · 29 Nov 2026

بەهای دۆلار لە ئێران گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی

بەهای دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕی ئازادی ئێراندا ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد و گەیشتە سەرووی 298 هەزار و 900 تومەن، بەمەش بە تەواوی لە سنووری 300 هەزار تومەن نزیکبووەوە و یەک دۆلار بەو نرخە مامەڵەی پێوە دەکرێت. ئێستا 100 دۆلار لە ئێران بە نزیکەی 30 ملیۆن تومەن مامەڵەی پێوە دەکرێت. هاوکات بەهای دراوەکە لە بازاڕی ئازادی ئەو وڵاتەدا تەنیا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا نزیکەی 11%ی بەرزبووەتەوە و بەراورد بە هەمان کاتی ساڵی رابردوو زیاتر لە 160% زیادیکردووە.


⬅ Back home Read full article ➡