Rudaw · 29 Nov 2026
160 هەزار تۆن سێوی ورمێ هەناردەی پاکستان دەکرێت
بە ئامادەبوونی پارێزگاری ورمێ، پرۆسەی هەناردەکردنی 160 هەزار تۆن سێوی پارێزگاکە بۆ پاکستان دەستیپێکرد و یەکەمین کاروانیش بە ئامانجی گەیاندنی بە ئیسلامئابادی پایتەختی ئەو وڵاتە بەڕێکرا. پارێزگاری ورمێش دەڵێت، بۆ یەکەمجار حکومەتی عێراق رێگەی بە هاوردەکردنی سێو داوە و هەناردەکردنیش لە رێگەی تورکیاوە سێ هێندە زیادیکردووە. بەپێی رێککەوتنی نێوان بازرگانانی هەردوولا، بڕیارە 160 هەزار تۆن سێوی سووری پارێزگای ورمێ، کە دەکاتە نزیکەی هەشت هەزار کۆنتێنەر، هەناردەی پاکستان بکرێت.
⬅ Back home
Read full article ➡