Rudaw · 29 Nov 2026
بارسێلۆنا دەیەوێت 6 خاڵ لە ریال مەدرید دوور بکەوێتەوە
بارسێلۆنا ئەمڕۆ لەسەر یاریگای ریازۆر دەبێتە میوانی دێپۆرتیڤۆ لاکۆرونیا، لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی 14ی خولی ئیسپانیا، بەئومێدی ئەوەی شوێنپێی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندیی بەهێزتر بکات و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ریال مەدرید بگەینێتە 6 خاڵ، دوای ئەوەی یانەی شاهانە یارییەکەی بەرامبەر ئالاڤێس دۆڕاند. بارسێلۆنا بە 36 خاڵ لە 13 یاری لە پێشەوەی ریزبەندییەکەیە، دوای ئەوەی 12 بردنەوەی بەدەستهێنا لەگەڵ یەک دۆڕان. لە بەرامبەردا، دێپۆرتیڤۆ لاکۆرونیا بە 15 خاڵ لە پلەی دوازدەمی ریزبەندییەکەدایە.
⬅ Back home
Read full article ➡