دەستپاکی عێراق: بەڕێوەبەری بازگەکانی نەوتی نەینەوا حەوت ساڵ زیندانی دەکرێت
Kurdistan24 · 29 Nov 2026

دەستپاکی عێراق: بەڕێوەبەری بازگەکانی نەوتی نەینەوا حەوت ساڵ زیندانی دەکرێت

دەستەی دەستپاکی فیدراڵی رایگەیاند، دادگای تاوانەکانی نەینەوا/ دەستەی یەکەم، بە ئامادەبوونی تۆمەتبارەکە، سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی بەسەر بەڕێوەبەری بەشی بازگەکانی نەوت لە نەینەوا و مفەوەزێکی پۆلیسی وزەدا سەپاند. ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ی تسرینی دووەمی 2026، دەستەکە روونیکردەوە، سزادانی ئەو دوو کەسە لە چوارچێوەی دۆسیەی تۆڕێکی ئەفسەران و کارمەنداندا بوو کە بە هاوکاریی ژمارەیەک قاچاخچی، ئاسانکارییان بۆ قاچاخکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ دەرەوەی پارێزگاکە کردبوو.


⬅ Back home Read full article ➡