دوای دوو مانگ هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا دەستیپێکردەوە
Kurdistan24 · 29 Nov 2026

دوای دوو مانگ هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا دەستیپێکردەوە

ئەمریکا دوای ئەوەی بۆ ماوەی هەشت هەفتەی لەسەریەک هاوردەکردنی نەوتی راگرتبوو، دەستی بە هاوردەکردنەوەی نەوتی خاوی عێراق کردەوە، ئیدارەی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە هەفتەی رابردوودا تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی عێراق گەیشتە 43 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا. ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ی تشرینی دووەمی 2026، ئیدارەی وزەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 720 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.


⬅ Back home Read full article ➡