964media · 29 Nov 2026
لەسەر قاچاخچێتی نەوت و وەرگرتنی سەرانە بەرپرسێک لە نەینەوا 7 ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە
964+ وریا فەتاح دەستەی دەستپاکیی فیدراڵی رایگەیاند، دەستەی یەکەمی دادگای تاوانەکانی نەینەوا بە ئامادەبوونی تۆمەتباران، سزای 7 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر بەڕێوەبەری هۆبەی بازگەکانی نەوت لە نەینەوا و مفەوەزێکی پۆلیسی وزەدا سەپاندووە. بەپێی راگەیەندراوی دەستەی دەستپاکی، سزاکە لەسەر دۆسیەی تۆڕێک لە ئەفسەر و کارمەندان بووە کە بە هاوکاریی چەند قاچاخچییەک، ئاسانکارییان کردووە بۆ بەقاچاخبردنی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ دەرەوەی پارێزگای نەینەوا.
⬅ Back home
Read full article ➡