کەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە
Kurdsat News · 29 Nov 2026

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات و سەرەتاش کاریگەرییەکەی لە سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەست پێدەکات، دواتر روو لە ناوچە جیا جیاکانی تر دەکاتو پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە. ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینیی بۆ 48 سەعاتی داهاتوی کەشوهەوا بڵاوکردەوە و بە گوێرەی پێشبینییەکانیش لە ئەمڕۆوە بارانبارین دەستپێدەکات. کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردوە، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ یەک بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە.


⬅ Back home Read full article ➡