میدیای ئێران: داخستنی سنووری هەرێمی کوردستان و ئێران لەلایەن عێراقەوە لەژێر فشاری ئەمریکادایە
Westga News · 29 Nov 2026

میدیای ئێران: داخستنی سنووری هەرێمی کوردستان و ئێران لەلایەن عێراقەوە لەژێر فشاری ئەمریکادایە

وێستگەنیوز- بابان عومەر میدیای "ئێران بالعربیە" رایگەیاند، داخستنی سنوورەکانی نێوان عێراق و ئێران بەئامانجگرتنێکی بەرنامەبۆداڕێژراوی شادەمارە ئابوورییەکانە لەژێر فشاری ئەمریکادا. بە گوێرەی ئەوەی میدیا ئێرانییەکە بڵاوی کردووەتەوە، ئەو رێکارانەی حکومەتی عێراق بۆ داخستنی دەروازە سنوورییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان گرتوونیەتە بەر بە پاساوی قاچاخبردنی نەوت، ساختەکردنی دراو و ماددەی هۆشبەر، بە پشتیوانی و فشاری ئەمریکا دەکرێن و ئامانج لێیان پەکخستنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی هەردوو وڵاتە.


⬅ Back home Read full article ➡