نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی سەنحاریب دەکات
Rudaw · 29 Nov 2026

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی سەنحاریب دەکات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەی سەنحاریب دەکات بەبۆنەی بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا، بۆ یاریی بالە و دەڵێت "ئەم سەرکەوتنە مایەی شانازی و پێزانینە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق و توانا و ئیرادەی کچانی کوردستان بۆ سەرکەوتن و دەرکەوتن لە گۆڕەپانە وەرزشییەکانی جیهاندا دەسەلمێنێت." سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەستخۆشی لە هەموو ئەوانە دەکات کە لە بردنەوەی نازناوەکەدا بەشداربوون و هیوای بەردەوامی و دەستکەوتی وەرزشیی زیاتر بۆ یاریزانان و یانەکە دەخوازێت.


⬅ Back home Read full article ➡