Kurdistan24 · 29 Nov 2026
لە سنووری هەڵەبجە نەوتی سپی دابەش دەکرێت
ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ی تشرینی دووەمی 2026، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری هەڵەبجە دەستپێدەکات و سەرەتاش لە ناوچە شاخاوییە ساردەکانەوە نەوت دابەش دەکرێت. سۆران کەمال، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە بە کوردستان24ی راگەیاند "خشتەکانی دابەشکردنی نەوت ئامادەکراون و ئەمڕۆ لە تەوێڵە و بیارە دەست بە دابەشکردن دەکەین". بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە، بۆ هەر خێزانێک 100 لیتر نەوت بە نرخی 33 هەزار دینار دابین کراوە.
⬅ Back home
Read full article ➡