Kurdistan24 · 29 Nov 2026
کەشناسیی هەرێم: لە ئەمڕۆوە باران دەستپێدەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ی تشرینی دووەمی 2026، بەرێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت، شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێمی کوردستان بکات و کاریگەرییەکانی بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە ناوچەکەدا بەردەوام دەبێت. لە پێشبینییەکەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان دا هاتووە بەهۆی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست، ئەمڕۆ یەکشەممە لە زۆربەی ناوچەکان ئاسمان هەور دەبێت، هاوکات باران بە شێوەی نمەبارانی پچڕپچڕ و لە ناوچە شاخاوییەکان بە شێوەی مامناوەند دەبارێت.
⬅ Back home
Read full article ➡