شاندێکی هاوبەشی پارتی و یەکێتی سەردانی تورکیا و ئێران دەکەن
Kurdistan24 · 29 Nov 2026

شاندێکی هاوبەشی پارتی و یەکێتی سەردانی تورکیا و ئێران دەکەن

ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ی تشرینی دووەمی 2026، ئەو لێژنە یاساییەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری پێکهێنانیان دابوو، دەستبەکار دەبێت. دوێنێ شەممە، پارتی و یەکێتی لە ئاستی باڵادا کۆبوونەوە و بڕیاریاندا دوو لێژنە پێکبهێنن. لێژنەی یەکەمیان یاساییە و کار لەسەر مافە دەستووری و یاساییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات. ئەم لێژنەیە ئەو مادانەی دەستوور دیاری دەکات کە لەلایەن بەغداوە پێشێلکراون، هاوکات راپۆرتێکیش پێشکەشی ئەو شاندە دەکات کە بڕیارە سێشەممە بەشداری لە گفتوگۆی نیشتمانیدا بکات.


⬅ Back home Read full article ➡