Kurdistan24 · 29 Nov 2026
لە سنووری کۆیە نەوتی سپی دابەش دەکرێت
قایمقامیەتی کۆیە هاووڵاتییانی سنوورەکەی ئاگادار کردەوە کە سبەی دووشەممە، 30ی تشرینی دووەم، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەست پێ دەکات. ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2026، قایمقامیەتی کۆیە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، سبەی دووشەممە، نەوتی سپی ماڵان دابەش دەکرێت، راشیگەیاند، بۆ ئەو مەبەستە سێ بەنزینخانەی (کۆسار، ئازادی، دەربەند) دیاری کراون و هاووڵاتییان دەتوانن لە هەر کام لەو بەنزینخانانە بەشە نەوتی خۆیان وەربگرن.
⬅ Back home
Read full article ➡