Kurdistan24 · 29 Nov 2026
سلێمانی.. دیداری سینەمای کورد لە باشوور و رۆژهەڵات بەڕێوەدەچێت
بەبۆنەی تێپەڕبوونی سەد ساڵ بەسەر بەرهەمهێنانی یەکەم فیلمی کوردی "زارێ" لە ساڵی 1926، دیداری سینەمای کورد، بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی سینەمای کورد لە باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان، لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت. یەکشەممە، 29ی تشرینی دووەمی 2026، رەوەز حەمەساڵح، سەرپەرشتیاری دیدارەکە بە کوردستان24ی راگەیاند، "ئامانجی سەرەکیی ئەو دیدارە، دروستکردنی بوارێکی هاوبەشە بۆ گفتوگۆ و تاوتوێکردنی دۆخی سینەما، کێشە و ئاستەنگەکانی بەرهەمهێنانی فیلم و بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان سینەماکارانی ئەو دوو بەشەی کوردستان."
⬅ Back home
Read full article ➡