Rudaw · 29 Nov 2026
هەولێر دەیەوێت رێگای بردنەوە بدۆزێتەوە
دوای شەش یاریی بەبێ بردنەوە لەسەر ئاستی خولی عێراق، یانەی هەولێر بەدوای بردنەوەیەکی دیکەدا دەگەڕێت و لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی جوڵان یاریی دەکات. لە رکابەرییەکانی گەڕی 15ی خولی ئەستێرەکانی عێراق کاژێر 17:00 یانەی هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی جوڵان یاریی دەکات، بە ئامانجی ئەوەی زیاتر لە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی خولەکە دوورنەکەوێتەوە. یانەی هەولێر دوای یەکسانبوونی لە جامی کەنداو، نەگەڕایەوە هەولێر و راستەوخۆ بۆ یارییەکەی بەرامبەر جوڵان بەڕێکەوت.
⬅ Back home
Read full article ➡