Kurdistan24 · 29 Nov 2026
سوپای پاسداران: دوو کەشتیی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمز تەقینەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2026، هێزی دەریایی سوپای پاسداران رایگەیاند، دوو کەشتیی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار لە رێڕەوی باشووری گەرووی هورمزدا بەر مین کەوتوون و تەقینەوە. سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەو دوو کەشتییە بە رێڕەوێکی نادروست و نوێدا لە بەشی باشووری گەرووی هورمزدا تێپەڕیبوون. سەرەڕای پشتگوێخستنی رێنمایی و هۆشدارییە دەریاییەکان، بەهۆی بەرکەوتنیان بە مینە دەریاییەکان تەقینەوە و گڕیان گرت.
⬅ Back home
Read full article ➡