964media · 29 Nov 2026
کۆمیسیۆن: بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان 10 مانگمان پێویستە
964+ کاروان ساڵحی - کەرکوک کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند و ئاشکرای کرد، بودجەی پێویستیان بۆ پرۆسەکە دیاری کردووە و رەوانەی وەزارەتی داراییان کردووە. کۆمیسیۆن باسی لەوە کردووە کە هەر کاتێک لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و خودی کۆمیسیۆنەوە وادەی هەڵبژاردن دیاری بکرێت، ئەوان ئامادەن، بەڵام بۆ ئەنجامدانی ئامادەکارییەکان و دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردن، کۆمیسیۆن پێشوەختە پێویستی بە 9 بۆ 10 مانگ کات هەیە.
⬅ Back home
Read full article ➡