سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە بۆکسێنی کورد عەگید کابایێل دەکات
Kurdistan24 · 29 Nov 2026

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە بۆکسێنی کورد عەگید کابایێل دەکات

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، یەکشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە رێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی پیرۆزبایی لە عەگید کابایێل، پاڵەوانی بۆکسێنی کورد کرد. پیرۆزباییەکەی سەرۆک بارزانی لەبەر پارێزگاریکردن لە نازناوەکە و ئەو سەرکەوتنە بوو کە کابایێل بەدەستیهێنا. لەو پەیوەندییەدا سەرۆک بارزانی هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ ئەو پاڵەوانە خواست.


⬅ Back home Read full article ➡